پسوڵەی خۆراکی هەولێر هاوڵاتیان ئاگاداردەكاتەوە و دەڵێت، ئەوانەی کە پسوڵەی خۆراکیان بلۆک کرابوو، لەهەفتەی داهاتوەوە ڕاستەوخۆ نامەیان بۆ دێت و لەڕێی ئەپلیکەیشنێکەوە دەتوانن ناوەکانیان نوێ بکەنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی رێکخستنی پسوڵەی خۆراکی هەولێر بڵاویکردەوە، ئەو هاوڵاتییانەی کە پسوڵەی خۆراکیان بلۆک کرابوو وە مامەڵەی هەڵگرتنی بلۆکی ئەندامانی خێزانیان پێشکەش کردبوو، پێویست ناکات سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکە بکەن.
ڕونیشیکردەوە، لەهەفتەی داهاتوەوە ڕاستەوخۆ لەرێگای ئەو ژمارە مۆبایلەی پێشکەشیان کردوە، لەهێلەکانی (کۆڕەک، ئاسیا، زین) نامەیان بۆ دێت بەناوی (Mot)، دواتر دەتوانن لەرێی ئەپلیکەیشنەکەوە ناوەکانیان نوێ بکەنەوە بەبێ گەڕانەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیەکە.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.