به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى شاره‌زایه‌كى بوارى كهشناسیى له‌هه‌رێم ئاشكرایكرد، شه‌وى دوشه‌ممه له‌سه‌ر سێشه‌ممه، پلهمانى گه‌رما دادهبهزنو له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كى هه‌رێم هه‌وره بروسكه‌و بارانبارین ڕوو ده‌دات، به‌ڵام ئه‌گه‌رێكى كه‌مه ئه‌و كه‌شه سلێمانى بگرێته‌وه، ده‌شڵێت:”ئامێره‌كانى فێنككه‌ره‌وه لا مه‌به‌ن، دواتر پله‌كانى گه‌رما به‌رزده‌بێته‌وه”.
پشتیوان پێنجوێنی شارەزای کەشناسیی بهى ڕاگه‌یاند، “ئه‌مڕۆ دوشەممە پلەکانی گەرما بەراورد بەڕۆژانی ڕابردوو بەڕێژەی سێ پلە دادەبەزن”.
ده‌شڵێت، “هاوكات ڕۆژی سێشەممەش پله‌یه‌كى دیكه گه‌رما نزم ده‌بێته‌وه‌و کاریگەریی دابەزینی پلەکانی گەرما تاکو ڕۆژی چوارشەممە 22ی مانگ بەردەوامدەبێت”.
پشتیوان پێنجوێنى به‌هاوڵاتیانى وت، “جارێ ئامێرە فێنککەرەوەکان لا مەبەن، چونكه لەپێنجشەممەو ڕۆژانی داهاتووش، دوبارە پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە”.
ئه‌وه‌شى وت، “ئه‌مڕۆ له‌كاتى شه‌ودا (شەوی دوشەممە) لەسەر سێشەممە تاکو بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، بەهۆکاری هاتنی شێ لەزەریای ئەتڵەسیو دەریای ناوەڕاست، بەگشتیی لەناوچە شاخاوییەکانی سنوری هەولێرو دهۆکو ناوچە جیاجیاكانى دیكه، بارانبارینی پچڕ پچڕ دەبارێت”.
جه‌ختیكرده‌وه، “تاوە باران لەگەڵ ڕودانی هەورەگرمەو هەورەبروسکە، نمە باران لەگەڵ چالاکبونی بای بەهێزو دروستبونی تەپوتۆزیی ناوخۆیی، سنوری ئیدارەی ڕاپەڕینیش دەگرێتەوە، بەڵام بەلاوازتر، بۆ سنوری سلێمانی‌و قەزای پێنجوێن‌و دەوروبەری ئەگەری بارانبارین لاوازە، ئه‌گه‌رچى کەشوهەوا دڵنیایی نییە”.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.