په‌رله‌مانتارێكی شیعه ده‌ڵێت، هێزه سیاسیه‌كان بۆ دیاریكردن و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق پێویستیان به مانگێكی ته‌واوه. عیمران كهركوشی، په‌رله‌مانتار له هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا ڕایگه‌یاندووه، هێزه سیاسییه‌كان كارێكی زۆریان له‌سه‌ره و ئه‌ركی زۆریان هه‌یه، چونكه بابه‌ته‌كه ته‌نیا به یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران و سهرۆكایهتیهكانهوه ته‌واو نابێت، به‌ڵكو پرسی دابه‌شكردنی هه‌موو پۆست و پشكه‌كانی حكومه‌تی داهاتووه. ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی عێراق ده‌ڵێت: دابه‌شكردنی پۆسته‌كان ته‌نیا په‌یوه‌ندیی به چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه نییه به‌ڵكو هه‌موو هێزه‌كان پشكیان هه‌یه و داوای پۆست ده‌كه‌ن. بۆیه ڕێكخستنه‌وه‌ی خواستی لایه‌نه‌كان بۆ دابه‌شكردنی پۆست و شایسته‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌نێوان حزبه‌كاندا كاتی زۆری پێویسته. عیمران كهركوشی ڕاشیگه‌یاندووه: شێوازی كۆده‌نگی و تێگه‌یشتن له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كاتێكی زۆرتری پێویسته، ڕه‌نگه لایه‌نه سیاسییه‌كان پێویستیان به مانگێكی ته‌واو بێت بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیران وڕاسپاردنی له‌لایه‌ن سهرۆككۆمارهوه.
