خوێندراوەتەوە: (1.0K)

دواى كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده)، وه‌زیرى به‌رگریى سوریا په‌یامێكى به‌په‌له‌ى بڵاوكردهوهو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “له‌م ساته وه‌خته‌وه، ئاگربه‌ست له‌ته‌واوى ناوچه‌كانى باكورو ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا ده‌چێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه”.

مورهه‌ف ئەبو قەسر وەزیری بەرگریی حکومەتی سوریا لهئێكسى خۆى پۆستێكى كردوه‌و باسى ناوه‌ڕۆكى كۆبونه‌وه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم عه‌بدى كردوه‌و ده‌ڵێت، “له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى گشتیى هه‌سه‌ده گه‌یشتوینه‌ته ڕێكه‌وتن”.

ئه‌بو قه‌سره باسى له‌وه‌شكردوه، “لەگەڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیى هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) لەدیمەشق کۆبوینه‌وه”.

ئه‌وه‌ش هاتوه، “له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ عه‌بدى گه‌یشتینه ڕێكه‌وتن لەسەر ئاگربەست لەسەرجەم ناوچەکانی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا، پێویستە دەستبەجێ ئەم ڕێککەوتنە له‌م ساته وه‌خته‌وه بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 120 Today: 2,719 📊 Click Here