خوێندراوەتەوە: (7.5K)

بانکی رافیدەین دەڵێت، قەرزی ئەلیکترۆنی بۆ فەرمانبەران و كارمەندانی هێزە ئەمنییەكان دەستپێدەکات، بەو مەرجەی مووچەكەی لە بانكەكەیان تەوتین كرابێت.


ئەمڕۆ ٨ی تەمموزی ٢٠٢٥، بانكی رافیدەین، لە راگەیەنراوێكدا وتی، قەرزی ئەلیکترۆنی بۆ فەرمانبەران و كارمەندانی هێزە ئەمنییەكان دەستپێدەکات و بڕەکەی لە پێنج ملیۆن دینارەوە دەستپێدەکات تا ١٠ ملیۆن بۆ ٢٥ ملیۆن دینار، ئەمەش بەپێی شایستەیی قەرز وەرگر و بڕی کۆی مووچەی مانگانەیان.

وتیشی، ئەم قەرزە ئەلیترۆنییە بە فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکان دەدرێت

مەرجەی مووچەكەیان لە بانكەکانیان تەوتین كرابێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، سوودی سەر قەرزەكە لەسەر بنەمای کەمبوونەوە هەژمار دەکرێت بەرێژەی ٥٪، بە قیست لە مووچەی مانگی دوای بەرواری قەرزەکە دەبڕدرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 73 Today: 121 📊 Click Here