بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر3، کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکان لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا کارپێکردن و پلانی کاری مۆلیدەکانیان ڕونبکەنەوە، زانیاری ورد لەسەر گۆرانكاری پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبا ئاشكرادەكات.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست کەوتون بۆ هەر ئەمپێرێک بڕێ 7 هەزار دینار وەردەگیرێتەوە لەهاوڵاتیان.
هەر بەگوێرەی زانیارییەكانی ، چۆنیەتی کارپێکردنی کاتی مۆلیدەکانیش لەسبەینێوە کە دەکاتە ڕۆژی عەرەفە لەکاتژمێر 10 سەرلەبەیانی تا 1 شەو مۆلیدە ئەهلییەکان کاردەکەن.
ڕۆژی هەینی کە دەکاتە یەکەم ڕۆژی جەژن لەکاتژمێر 5 بەرەبەیان تا کاتژمێر 1 شەو مۆلیدەکان کار دەکەن، دوەم ڕۆژی جەژن تا تەواو بونی ڕۆژانی جەژن مۆلیدەکان لەکاتژمێر 10 بۆ 1 شەو کاردەکەن.
هاوكات، لەدوای تەواو بوونی ڕۆژانی جەژن و دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمی حکومەت لە کاتژمێر 6:30بەرەبەیان تا 8 بەیانی مۆلیدەکان کاردەکەن و لە4 ئێوارەش تا 1 شەو کاردەکەن.
ئەمە لەكاتێكدایە، لەدوای دەستپێكردنی جەنگ و هێرشەكان بۆ سەر هەرێمی كوردستان و ڕاگیرانی هەناردەی نەوت و بەرهەمهێنانی غاز، كارەبای نیشتیمانی كەمبوەتەوەو مۆلیدە ئەهلییەكان هاوشێوەی ڕابردو كەونتەوە كار.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
