خوێندراوەتەوە: (34)

کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ کەشوهەوا پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت پلەکانى گەرما چەند پلەیەک بەرزتر دەبێت، ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵیش هەیە، سبەینێش ئاسمان ساماڵ دەبێت پلەکانى گەرماش بەمشێوەیەى لاى خوارەوە دەبێت:- کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو ئەمڕۆ دووشەممە 13-10-2025 کەش / کەش پەڵەهەور و ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور لەگەڵ زیاد بوونى خێراى بۆ سەرووى (20)کم لە کاتژمێرێکدا , هەندێ کات لە ئەنجامى زیادبوونى خێراى با ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵ هەیە لە هەندێ ناوچەى سنوورى پارێزگاى هەولێر و پارێزگاى کرکووک و بەشێک لە ئیدارەى گەرمیان . خێراى با / مامناوەند ( 10– 20) کم/ک. هەندێ کات (20-30) کم/ک ئاراستەی با / ئاراستەى لە گۆڕاندا پلەکانی گەرما / کەمێک بهرز دهبێتهوه به (1-2) پلە ى سیلیزى مەوداى بینین / 6 – 8 کم دەبێت سبەى سێ شهممه 14-10-2025 کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت بە گشتى خێراى با / لەسەرخۆ ( 5 – 15 ) کم/ک . ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە مەوداى بینین / 8– 10کم دەبێت. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی هەولێر : 31 پلەی سیلیزی سلێمانی : 30پلەی سیلیزی دهۆک : 30پلەی سیلیزی زاخۆ : 32پلەی سیلیزی ئامێدی : 28پلەی سیلیزی ئاکرێ : 30پلەی سیلیزی کەرکوک : 32پلەی سیلیزی هەڵەبجە : 29پلەی سیلیزی سۆران : 31پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران : 22پلەی سیلیزی گەرمیان : 36پلەی سیلیزی 13-10-2025

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 160 Today: 2,231 📊 Click Here