هاوسەرۆكی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای
كوردستان ڕایگەیاند، بەرپەسانی سوریا پێشنیاریان کردوە مەزڵوم عەبدی پۆستی
وەزیری بەرگری یان سەرۆکی ئەرکانی سوریای پێبدرێت.
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆكی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئیدارەی
خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای كوردستان لەلێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی (المجلە) ئاماژەی
بەوەکردوە، پێشنیار لەلایەنی سووری و لایەنی دیكەشەوە
هەیە كە مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هەسەدە یاخود فەرماندەیەكی دیكەی هەسەدە پۆستی
وەزارەتی بەرگریی یاخود سەرۆكی ئەركانی سوپای سوریا وەربگرێت.
ئەوەشتخستەڕوو، بڕیارە لێكتێگەیشتن لەنێوان بەرپرسانی رۆژئاوای
کوردستان و سوریا هەبێت، سەبارەت بە سیستمی ئیداری و سەربازیی و تێكەڵكردنی
سەربازیی.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
