خوێندراوەتەوە: (1.5K)

ئەندامێکی شاندی ئیمرالی
پێشنیارێکی نوێی عەبدوڵا ئۆجەلان لەبارەی چارەنوسی
هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئاشکرادەکات، کە لەو دیدارەدا ئۆجەلان پێشنیار
دەکات هەسەدە ببێتە دوو هێز، هێزێک بچێتە ناو سوپای سوریا و هێزێکی دیکەش هێڵی
بەرگریی خۆجێیی پێکهێنێت.

گوڵستان کڵچ کۆچیگیت، بریکاری هاوسەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی لە
پەرلەمانی تورکیا ئاماژەی بەوەکرد،” ئۆجەلان پێی وابوو دەکرێ هەسەدە بکرێتە
دوو هێز، بەشێکی تێکەڵی سوپای سوریا بێت و ئەوی دیکەی بەردەوام بێ لە دابینکردنی
ئاسایشی خۆجێیی.”

بەوتەی گوڵستان کڵچ، ئۆجەلان رایگەیاندوە: “ئەگەر سیستم لە سوریا
ببێتەوە دیکتاتۆرییەت، بێگومان هێزە کوردییەکان نابنە بەشێک لەو دیکتاتۆرییەتە.”

هەر لەو دیدارەدا ئۆجەلان وتویەتی،” باس لەوە دەکرێ کە شەرع گۆڕاوە، بەڵام ئەگەر ئەو گۆڕانە دیموکراسی نەبێ، شەرعیش دەبێتە دیکتاتۆر و جارێکی دیکە ئازار بۆ سورییەکان دەهێنێت “.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 169 Today: 1,984 📊 Click Here