پەرلەمانتارێكی هەرێم ئاشكرایكرد، کۆمپانیای کار داهاتی ڕۆژانەی
سێ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار دۆلارە، كە بۆ مانگێک دەكاتە ٩٦ ملیۆن دۆلار.
عومەر گوڵپی، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لەخولی نوێی
پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاندوە،” کۆمپانیای کار ڕۆژانە نزیکەی 100 هەزار بەرمیل
نەوت لە کێڵگەی خورمەڵە بەرهەمدەهێنێت و دەیفرۆشێت “.
باسی لەوەشكردوە،” هەر بەرمیلێك بە نرخی تەنها 32 دۆلار دەفرۆشێت، داهاتی ڕۆژانەی سێ ملیۆن و
200 هەزار دۆلارە، كە بۆ مانگێک دەكاتە 96 ملیۆن دۆلار “.
عومەر گوڵپی ئەوەشی خستوەتەڕوو،” یەک دیناری ئەم
داهاتەی فرۆشتنی نەوت، نە مایەکەی، نە قازانجەکەی، ناچێتە خەزێنەی گشتی و وەزارەتی
دارایی حکومەتە ماوە بەسەرچوەکەیان”.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
