خوێندراوەتەوە: (854)

وردەكاری پرسیاری ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران لەبارەی دانیشتنی تایبەت بە قەیرانی ئاو ئاشكرا دەكرێت، کە بڕیارە دوو ڕۆژى دیکە بەڕێوەبچێت. ڕوانگەی عێراقی سەوز ڕایگەیاند: ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران زیاتر لە 20 پرسیاریان بۆ دانیشتنی میوانداریی تایبەت بە قەیرانی ئاو و وشكەساڵی ئامادە كردووە. لە دانیشتنەكەدا كە هەر یەك لە وەزیری دەرەوە و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی میوانداریی دەكرێن زۆرینەی پرسیارەكان لەلایەن نوێنەرانی پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاست كە دانیشتووانەكەی بەشێوەیەكی بەرچاو بەدەست قەیرانی ئاوەوە دەناڵێنن، ئاڕاستە دەكرێن. بەپێی ئەوەی ڕوانگەی عێراقی سەوز لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی پێ داوە “زۆرینەی پرسیارەكانیش لەبارەی ڕێككەوتنی ئاوی نێوان حكومەتی عێراق و توركیایە كە لە دووی مانگی 11ی ساڵی ڕابردوو لەنێوانیاندا واژوو كرا. ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران لە پرسیارەكاندا داوای وردەكاری ڕێككەوتنەكە و ئەوەی عێراق بەدەستی دەهێنێت و ئەوەیشی دەیدات دەكەن و دەشپرسن بۆچی توركیا پابەندی بەردانەوەی پشكی جێگیری ئاو لە هەر دوو ڕووباری دیجلە و فوڕات نابێت؟ هەر وەك پرسیار لە دۆخی ئاو لە هاوینی داهاتوو و چۆنێتی بەڕێوەبردنی ئەو ئاوەی بەهۆی بارانی ئەمساڵەوە كۆ بووەتەوە، دەكرێت. بەپێی بەرنامەی كاری بڵاوكراوە، دانیشتنی ڕۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە یەك بڕگەیە و گفتوگۆی قەیرانی ئاو و وشكەساڵی تێدا دەكرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 35 Today: 55 📊 Click Here