خوێندراوەتەوە: (1.0K)

بەرەی گەل لەسەر ڕوداوەکانی لالەزار هێرشی توند دەکاتەسەر
دەسەڵاتی دادوەری و دەڵێت، سەرۆکی دامەزراوەی دادوەری لەهەموو کەس زیاتر پێشێلی یاسا
دەکات.

بەرەی گەل
لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت،” بەداخەوە لەعێراق و هەرێمی
کوردستان یاسا و سەروەری یاسا لە ژێر گومانێکی یەکجار زۆردان، هێزی میلیشیایی واتە
بونی یاسا و دەستور، سەرۆکی دامەزراوەی دادوەری لەهەموو کەس زیاتر پێشێلی یاسا دەکات،
خۆی کردوە بە سیاسیەکی تەواو جوڵەپێکراو لەپێناو جێبەجێکردنی هەژمونە سیاسیە
ئاراستەکراوەکان “.

بەرەی گەڵ لەڕاگەیەنراوەکەیدا ئەوەشیخستەڕوو،” بەبەرچاوی
سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی حکومەتی فیدڕال و سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی دامەزراوە
دادوەری و تەواوی دامەزراوە بالاکانی هەرێمی کوردستان هەر لەسەرۆکایەتی هەرێمەوە
تاکو وەزارەتی ناوخۆ، سەرۆک حیزبێک دەیان هەزار چەکدار جوڵە پێدەکات بەچەکی پێشکەوتو
پەلاماری مالی کەسێکی ڕەسمی و سیاسی دەدات و بەئاگر و ئاسن کۆمەلکوژی ئەنجام دەدات
“.

بەرەی گەل ڕایدەگەیەنێت،” لەبەرمبەر ئەوەی تاوانبار
دەستگیربکرێ یان لۆمە بکرێ، کەچی هەموی دەستی لەناو دەستی دەنێ و دەستی دەگوشێ، بۆیە
تەواوی دامەزراوە رەسمی و دادوەری و سیاسیەکانی عێراق لەلای ئێمە لەژێر پرسیارن و
زەحمەتە قەناعەت بەوەبێنین کە دامەزراوەی سەربەخۆی سیاسی و نیشتیمانین، بەڵکو بەپێچەوانەوە
کۆی گشتیان لەژێر پرسیاری قوڕسی شەرعی بوندان “.

محەمەد سەردار

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 109 Today: 2,719 📊 Click Here