خوێندراوەتەوە: (1.2K)

مەسرور بارزانی پەیامێکی
لەبارەی پڕۆژەی هەژماری من بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند، زیاتر لە
نیو ملیۆن فەرمانبەر و خانەنشینی حکومەتی هەرێمی کوردستان موچەکانیان لەرێی (هەژماری
من)ەوە وەردەگردن.

مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەڕاگەیەنراوێکدا
ئاماژەی بەوەکرد،” پڕۆژەی هەژماری من دابەشکردنی موچەی ئاسانتر و
خەرجکردنیشی خێراتر کردوە، هەروەها ڕونی و شەفافییەت لە دابینکردنی موچەی حکومەتیشدا
زیاتر بوە “.

ئەوەشیخستەڕوو، لە دوای
ڕاگەیاندنی پرۆژەی (هەژماری من) لە ساڵی 2023ـەوە تا ئێستا، ژمارەی ئەو کەسانەی کە
هەژماری بانکییان لە کوردستان هەیە، لە کەمتر لە 5%ـەوە بوە بە زیاتر لە 15%.

مەسرور بارزانی باسی
لەوەشکرد،” خۆشحاڵم
کە دەبینم زیاتر لە نیو ملیۆن فەرمانبەر و خانەنشینی حکومەتی هەرێمی کوردستان،
ئێستا موچەکانیان بە شێوەی دیجیتاڵی، لە ڕێگەی ئەو بانکانەوە وەردەگرن کە بەشدارن
لە پرۆژەی هەژماری من “.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 38 Today: 134 📊 Click Here