خوێندراوەتەوە: (1.6K)

مەکتەبی سیاسی
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پەیامێکی لەبارەی کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی بڵاوکردەوە و
دەڵێت،” تەئیكد لەسەر پێویستی پێكهێنانی حكومەتێكی كارا و خزمەتگوزار و پەرۆش
بۆ بەرژوەندییەكانی گەلەکەمان دەكەینەوە “.

ئەمڕۆ سێشەممە، مەكتەبی
سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی حزبەکە لەدەباشان
كۆبوەوە، بەپێی راگەیەنراوی فەرمی کۆبونەوەکەش، بە وردی پرسەكانی پێكهێنانی هەردوو
حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستان تاوتوكران.

‎مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەڵێت، كۆوونەوەكە، پەیوەست بەپێكهێنانی حكومەتی
هەرێم، سوربونی یەكێتی لەسەر پێكهێنانی حكومەتێكی دادپەروەری خزمەتگوزاری نیشتمانیی
نیشاندا؛ لەسەر ئەوبنەمایەش، یەکێتی دەرگای گفتوگۆی بنیاتنەرانەی کراوەیە.

‎ئەوەشخراوەتەڕوو، هەروەك، لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی فیدراڵیش،
لەکۆبونەوەکەی مەکتەبی سیاسیدا، تەئکید کرایەوە لەوەی یەكێتی مەبەستییەتی لەبەغدادیش
حكومەتێكی خزمەتگوزاریی نیشتمانیی پێكبهێنرێت.کە تێیدا ماف و شایستە دەستورییەکانی
گەلەکەمان پارێزراوبێت و گوزارشت بکات لە خواستی هەموو پێکهاتەکانی وڵات، ئەمەش لەسۆنگەی
تێڕوانیی دروستیی یەکێتییەوەیە، کە بەغداد قوڵایی ستراتیژی هەرێمی کوردستانە. بۆ ئەو
مەبەستەش، گفتوگۆ و كۆبوونەوەكانی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان، بەردەوامدەبێت، لەگەڵ
سەرجەم لایەنەکاندا.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 109 Today: 2,030 📊 Click Here