خوێندراوەتەوە: (3)

مەسعود حەیدەر راوێژکاری
مەسعود بارزانی و بریکاری پێشوی وەزیری دارایی عێراق چارەسەرێک لەبارەی پرسی موچەی
هەرێم ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، پێویست ناکات حکومەتی عێراق چاوەڕێی رادەستکردنی
داهاتی ناوخۆی هەرێم بکات و دەتوانێت راستەوخۆ موچە خەرجبکات.

مەسعود حەیدەر
ڕایدەگەیەنێت، ئەمەی حکومەتی عێراق بەرامبەر بە خەڵکی هەرێمی کوردستانی دەکات، پێشێلکردنی
دەستورو هەموو یاسا‌و بەها ئەخلاقییەکانەو موچه وەکو کارتێکی سیاسی بۆ هەڵبژاردن و دواییتریش بەکاردێنن.

ئەو راوێژکارەی
مەسعود حەیدەر باسی لەوەشکرد،” بەغدا دەتوانێت بە مەقاسە 120 ملیار دینار لە موچە کەمبکاتەوەو باقی پارەکە
بۆ هەرێم رەوانە بکات و حکومەتی هەرێم بە 120 ملیار دینارەکەی خۆی موچە تەواو بکات
و خەرجی بکات “.

ئەمەش لەکاتێکدایە،
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم وەزارەتی دارایی راسپارد بۆ ئەوەی 120 ملیار دینار وەک داهاتی ناوخۆی
مانگی هەشت بخاتەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق، بۆ ئەوەی بەغداش موچەی ئەو
مانگە خەرج بکات.

محەمەد سەردار

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 73 Today: 121 📊 Click Here