هەرێمی کوردستا لە ساڵی (١٩٩٢) و خاوەنی پەرلەمان و حکومەتی هڵبژێردراوی خۆیەتی بەڵام ئەم هەرێمە بە هۆی ململانێ و شەڕی نێو خۆی دوو حزبی سیاسیەوە کە ئەوانیش (پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان )ە تووشی دارمان و گرفتی زۆری ئابوری و ئەمنی و کۆماڵایەتی بۆیەوە ململانێی نێوان ئەم دوو پارتە سیاسیە چەکدارە چارەنوسی ئەم هەرێمەی گەیاندۆتە نێو تونێلێکی تاریک و هیچ ئاسۆیەکی ڕون نیە بۆ بەرەو پێش چونی بارو دۆخی سیاسی و ئابوری ، کێشمە کێشم و مل ملانێی نێوان ئەم دوو پارتە لە دوای کۆتای هێنان بە شەڕی نێوخۆیان کۆتای نەهات و تاکو ئێستا بەردەوامە و دوای ئەنجامدانی دواین هەڵبژاردنیان کە نزیکەی ساڵێکی بەسەردا تێپەڕیووە نەیان توانیوە حکومەت پێک بهێنن هەروەها بەهۆی بە بە تاڵان بردنی سامانی نەووت و داهاتی ناو خۆ و دەروازەکان لا لایەن ئەم دوو پارتە دەسەڵات دارەوە ئابوری ئەم هەرێمە بە جۆرێک داروخاوە کە ناتوانێت بە دوو مانگیش مووچەی فەرمان بەرەکانی بدات ئەماش ناڕەزایەتیەکی زۆری نێوخۆی درووست کردوو دەیان خۆپیشاندان ئەنجامدرا لەلایەن مووچە خۆرانەوە بەڵام لە لایەن حکومەت و پارتە دەسەڵات دارەکانەوە سەرکووت کران و دەیان خۆپیشاندەر کوژران و بریندار کران هەروەها بەشێوەیەکی زۆر تووند ڕوو بە ڕووی دەنگی ناڕازی و لایەنگرانی ئۆپۆزیسیون بونەوە و چەندین چالاکوانیان لە سەر نوسی و ڕێک خستنی خۆپیشاندان تیرۆر کردوو چەندینی تریان لە زیندان کرد هەروەها دوا بە دوای ئەوە هێرشێکی بەر فرانیان دەست پێکرد بۆ دەست گیر کردن و سەرکووت کردنی سەرکردەی پارتە ئۆپۆزیسیونەکان و لە ئێستادا سەرکردەی دوو پارتی سیاسی گەورە لە زیندانن کە ئەوانیش (شاسوار عبدلواحید ) سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و ( لاهوری شێخ جەنگی ) سەرۆکی پارتی پەرەی گەلە ، هەر بۆیە لە ئێستادا ئەو دوو پارتە وێرای شکستیان لە ڕوی ئابوری و سیاسی و نێو خویدا هەڵمەتی سەرکووت کردن و لە ناو بردنی نەیارەکانیان چڕتر کردۆتەوە ، هەروەها ئەم دوو پارتە کە دەسەڵاتەکانی حکومەتی هەرێمیان بە تەواوی کۆنتڕۆڵ کردووە لەو پەڕی خراپی پەیوەندیەکانیانن لە گەڵ حکوومەتی ناوەندی بە تایبەت دوای ئەنجامدانی گشت پرسی بۆ سەربەخۆی لە ساڵی (٢٠١٧) و دواتر هێرشەکانی حکومەتی عێراق و گرووپە چەکدارە شیعەکان بۆ سەر ناوچە جێ ناکۆکەکان کە بەهۆیەوە هەزان خێزان ئاوارەبوون و دەیان هاووڵاتی کوژران و دەیان رووداوی توندو تیژی تۆمار کرا ئەمە جگە لە کوشتارێکی زۆر لە نێوان هێزەکانی هەردوو ئەمەش کێشە کانی نێوانیانی قوڵتر کردەوە بەهۆی هەژموونی چەکدارانی حەشدی شەعبی بەسەر حکومەتی عێراقەوە کەوای کردوە ڕێک کەووتنی نێوان ئەم دوو حکومەتە قورستر بکات بەو پێیە ئەم هێزانە لەلایەن ووڵاتی ئێرانەوە ئاراستە ئەکرێن بۆیە ئەگەری هەڵوەشانەوە و درووست بوونی ئاڵۆزی زۆر هەیە لە نێوان هەرمی کوردستان و حکومەتی عێراقی جگە لەوە حکوومەتی ئیسرائیلی وەک داردەست و بەکرێ گیراوی ئێران ئەڕوانێتە گروپ و دەستە چەکدارە شیعە کان کە ئەگەری زۆرە لە داهاتودا هاوشێوەی هێرشە کانی سەر ئێران ئیسائیل هێرش بکاتە سەر گروپ و دەستە چەکدارەکانی عێراقیش بەش ناسەقمگیری ئەمنی زیاتر ئەبێت و ئەگەری سەرهەڵدانی گرژی و ئاڵۆزی ناو خۆی لێدەکرێت هەروەها ئەگەری هێرشی چەکداری گروپە شیعە مەزهەبەکانیش هەیە دژی هەرێمی کوردستان بەو پێیەی هەرێمی کوردستان وەک دۆست و لایەنگری ووڵاتی ئیسرائیک ئەبینن.