خوێندراوەتەوە: (1.7K)

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) وردهكاریى په‌لامارێكى گروپهكانى سه‌ر به‌شه‌رع بۆسه‌ر میحوه‌رى دێرحافر ئاشكرادهكاتو ڕاشیدهگهیهنێت، “به‌توندى وه‌ڵامیان دراوه‌ته‌وه‌و ناچار به‌هه‌ڵاتن كراون”، هه‌سه‌ده ده‌ڵێت، “به‌هۆى بۆردومانى فڕۆكه بێ فڕۆكهوانهكانى توركیاوه پێنج شه‌ڕڤان بریندارن”.

هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ ڕاگهیهنراوێكى بڵاوكردوهتهوهو ئاشكرایكردوه، “هەوڵێکی دزەکردنی گروپەكانی سوریا لەمیحوەری گوندی زوبەیدە لەگوندەواری باشوری دێرحافر تێكشكێندرا، هێرشبەرەکان كە بەپشتیوانیی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان‌و بەکارهێنانی دۆشکە هێرشەكانیان ئەنجامداوە، ناچاربون هەڵبێن”.

هه‌سه‌ده ده‌ڵێت، “لەهەڵکشانێکی مەبەستداردا، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بایراکتاری تورکیا یەکێک لەپێگەکانی هێزەكانمانی لەگوندی ئەلبوعاسی سەر بەگوندەواری تەبقە کردە ئامانج‌و به‌هۆیه‌وه چەند شەڕڤانێكمان برینداربون‌و بۆ چارەسەر گواسترانەوە”.

ئه‌وه‌ش هاتوه، “فڕۆکەیەکی بایراکتاری تورکی یەکێک لەپێگەكانى هه‌سه‌ده‌ى لەشاری مەسکەنە کردە ئامانج، به‌ڵام هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە، هەر ئەمڕۆ بۆ جاری دوەم فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی توركیا ناوچەی مەسكەنەیان بۆردومانكردوەتەوە، ئەوەش سێیەم هێرشی توركیایە لەمڕۆدا، كە گوزارشتە لەهەڵکشانێکی مەترسیدارو بەردەوام لەناوچەکەدا”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 202 Today: 1,786 📊 Click Here