چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به ئاماده‌بوونی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له نووسینگه‌ی هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح، (235همین) كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا بۆ تاووتوێكردنی دوایین پێشهاته سیاسی و ئه‌منی و ئابوورییه‌كان.
له راگه‌یه‌ندراوێكی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا هاتووه كه “چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئیدانه‌ی بۆردومانكردنی كۆمپانیاكانی نه‌وتی له هه‌رێمی كوردستان كرد به‌وپێیه‌ی مه‌ترسی ڕاسته‌وخۆ بۆ سه‌ر سامانی نیشتمانی و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی دروست ده‌كات، و ژینگه‌ی وه‌به‌رهێنان تێكده‌دات، هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌وخۆیه بۆ سه‌ر سه‌قامگیری”.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی داوای له حكومه‌ت كردووه “هه‌ڵوێستێكی توندی هه‌بێت بۆ ئاشكراكردنی لایه‌نه‌كانی پشت ئه‌م هێرشانه و رێگریكردن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی له داهاتوودا”.
