دوای تێپەڕبوونی
چەندین مانگ بەسەر دەستبەسەرکردنی چوار برای خەڵکی بۆکان و سەرباری تەوابونی ماوەی
یاسایی سزاکەیان، دادوەری گشتیی ئەو شارە ڕێگری لە ئازادکردنیان دەکات.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، ڕەسوڵ یادیار،
ناسر یادیار تەمەن 38 ساڵ، موسا یادیار تەمەن 26 ساڵ و
حەمزە یادیار تەمەن 25 ساڵ، چوار برای خەڵکی بۆکانن، سەرەڕای تەواوبونی
ماوەی دەستبەسەرکردنی کاتییان، بەهۆی ڕێگرییەکانی عەلی زاهید، دادوەری گشتیی بۆکان
هێشتا بێبەشن لە ئازادبوون.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، هەرچەندە قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە
کۆتایییان هاتووە و ماوەی یاساییی دەستبەسەرکردنیان بەسەر چووە، بەڵام عەلی زاهیدی
لە دەرکردنی فەرمانی ئازادکردنی ئەم هاوڵاتییانە خۆ دەپارێزێت و لە دۆخێکی ناڕوندا
ڕایانیگرتون.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو باسی لەوەشکرد، ئەم چوار برایە
کە هەمویان سەرپەرشتی بنەماڵەن، لە کاتێکدا لە ژێر گوشاری ناوەندە حکومەتییەکان
دان کە تەنانەت ئۆتۆمبێلە تاکەکەسیەکانیان لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە زەوت کراوە
و بەدواداچونی بنەماڵەکەیان بۆ گەڕاندنەوەی داراییەکان و دیاریکردنی چارەنوسی ڕۆڵەکانیان
تا ئێستا بێئاکام ماوەتەوە.
ناسر، موسا و حەمزە یادیار ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی ڕێبەندانی
٢٧٢٥ (١١ی فوریە ٢٠٢٦)، لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر کران. مووسا و حەمزە
لە گوندی «قەرەموساڵی» و ناسر لە گوندی «داشبەند»ی سەر بە بۆکان، بێ نیشاندانی هیچ
جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری و بە پەنابردن بۆ توندوتیژی دەستبەسەر کرابوون.
پێشتریش، ڕەسووڵ یادیار، برایەکی دیکەی ئەم بنەماڵەیە، لە
ئێوارەی سێشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ٢٧٢٥، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر
کرابوو و بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی ئەو ناوەندە ئەمنییە لە ئورمیە گواسترابووەوە.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.
