خوێندراوەتەوە: (7.9K)


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند كه چوار تۆمه‌تباری هه‌ڵاتوو له‌یاسای له یه‌كێك له هۆتێله‌كانی شاری سلێمانی ده‌ستگیركردووه كه به‌مه‌به‌ستی خۆحه‌شاردان ڕوویان له‌سلێمانی كردبوو.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: “تۆمه‌تباران له‌ساڵی 2024 له پارێزگای دهۆك له‌سه‌ر كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی هاوڵاتییه‌كیان كوشتووه و هه‌ڵاتوون”.

ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه “له 2025/8/19 دوای چاودێری و به‌دواداچوون و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری، به‌بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش توانیان هه‌ر چوار تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكه‌ن”.

ئاسایشی سلێمانی راشیگه‌یاند كه “له ئێستادا تۆمه‌تباران به مادده‌ی (406) له‌یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی كه‌یسه‌كه‌یان، راده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای دهۆك كران”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 73 Today: 121 📊 Click Here