دەزگا ئەمنییەکانی هەولێر دەستگیرکردنی چوار تۆمەتباری تاوانێکی
کوشتن ڕادەگەیەنن، کە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە ئەو تۆمەتبارە کەسێکیان بە
دەستڕێژی گوللە کوشت.
هەردوو بەڕێوەبەرایەتی
پۆلیس و ئاسایشی هەولێر لەڕاگەیەنراوێکی هاوبەشدا ئاماژەیان بەوەکرد،” دوای ئەوەی لە ڕێکەوتی
٢٨ / ٩ / ٢٠٢٥ لەشەقامی کەرکوک نزیک بەشەناوخۆیی شەهید شەوکەوت لەکاتژمێر ١١:٣٠ی خولەکی
شەو لە ڕوداوێکی تەقەکردندا هاوڵاتیەک بەناوی (یوسف محمد ڕەشید) لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کوژرا، دەستبەجی لەلایەن
تیمەکانمانەوە دەست بە ئەنجامدانی بەدواداچون کرا “.
ئەوەشخراوەتەڕوو،” لەماوەیەکی کەمدا ناسنامەی بکوژەکانمان
ئاشکراکرد، کە لە چوار تۆمەتبار پێکهاتبون، بەناوەکانی(هـ ، هـ ، هـ) و ( ع ، هـ ،
هـ) و ( أ ، هـ ، هـ) و( خ ، ع ، ر)، هەرورها تۆمەتبارەکان لە شەوی ٣٠ / ٩/ ٢٠٢٥ لەسەر
هەمان کێشە تەقەیان لە هاوڵاتیەکی تر کردوە، بەناوی (دڵشێر محمد)
بە سەختی برینداریان کردوە “.
پۆلیس و ئاسایشی هەولێر باس لەوەشدەکەن، تۆمەتبارەکان دوای
ئەنجامدانی ئەم دوو تاوانە بەنیازبون هەڵبێن بۆ دەرەوەی شاری هەولێر، دوای وەرگرتنی
ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، بەهەماهەنگی لە گەڵ بەڕێوەبەرایەتی
ئاسایشی بازگەکانی هەولێر، لە بازگەی شێراوە سەرجەم تۆمەتبارەکان دەستگیرکران.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.