خوێندراوەتەوە: (5.9K)

کشتوکاڵی سلێمانی بڕی چوار هەزار تەن بنەتۆوی گەنمی لە جوتیاران کڕیوەتەوە و ئێستا لە قۆناغی پاککردنەوە و ئامادەکردنیدایە تاکو بۆ وەرزی داهاتووی چاندن بە نرخێکی پاڵپشتیکراو بەسەر جوتیاراندا دابەشی بکاتەوە، هەروەها، تەنها بەرهەمی ئەو جوتیارانە وەرگیراوە کە کێڵگەکانیان لە پشکنینی کێڵگەییدا پەسەند کراون.


ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی تەمموزی ٢٠٢٥، وەزارەتى کشتوکاڵی هەرێم بڵاویکردەوە، دوای کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو کە بە سەرپەرشتی وەزیر و بە ئامادەبوونی نوێنەری کۆمپانیاکانی قەیوان و خۆشناو و پسپۆڕانی کشتوکاڵی بەڕێوەچوو، بڕیاردرا بە کڕینەوەی ١٠ هەزار تەن بنەتۆوی گەنمی خۆماڵی.

وتیشی، جۆری ئەو بنەتۆوەی دەکڕدرێتەوە، لە تەرزە خۆماڵییە سەرکەوتووەکانە کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی توێژینەوەکانی کشتوکاڵەوە پەرەی پێدراوە و بەوە ناسراوە کە بەرگرییەکی باشی بۆ گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و وشکەساڵی هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، نرخی کڕینەوەی هەر تەنێک بۆ بنەتۆوی پلەی تۆمارکراو بە ٨٨٥ هەزار دینار دیاریکراوە و بنەتۆوی پلەی باوەڕپێکراویش بە ٨٦٠ هەزار دینار دیاریکراوە.

هەروەها، جەختیشیکردەوە کە تەنها بەرهەمی ئەو جوتیارانە وەردەگیرێت کە کێڵگەکانیان لە پشکنینی کێڵگەییدا پەسەند کراون.

وەزارەتى کشتوکاڵ ئاشکراشى کردووە، بەشی بەرهەمهێنان و پەسەندکردنی تۆو لە کشتوکاڵی سلێمانی، پشکی پارێزگاکەی کە چوار هەزار تەن بوو لە جوتیاران کڕیوەتەوە و ئێستا سەرقاڵی پاککردنەوە، دەرمانکردن و کیسەکردنیەتی، تاوەکو بۆ وەرزی چاندن بنەتۆوێکی پاک و پەسەندکراو بە نرخی پاڵپشتی بداتەوە بە جوتیارانی سنوورەکە.

شایەنی ئاماژەپێدانە، پارتی و یەکێتی بە هاوردەکردنی گەنمی دەرەوە زەرەر و زیان لە جوتیارانی هەرێم دەدەن و پاشان گەنمە ماوەکەی جوتیاران لەلایەن کۆمپانیاکانی خۆیانەوە وەردەگرن، تاوەکو دواتر وەزارەتى کشتوکاڵ بە نرخێکى زیاتر لەوانى بکڕێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 60 Today: 121 📊 Click Here