چین سێیەم كەشتیی فڕۆكەهەڵگری خۆی بە توانایەكی ناوازەوە خستە خزمەتی سەربازییەوە. ئاژانسی هەواڵی فەرمی چین شینخوا بڵاوی كردەوە، كە ئەمڕۆ سێیەم كەشتی فڕۆكەهەڵگر بەناوی فوجیان بە شێوەیەكی فەرمی و پاش مەراسیمێك لە بەندەری سانیا لە هەرێمی هانیان لە باشووری وڵاتەكە كە هەریەك لە شی چین پینگ سەرۆكی چین و ژمارەیەك بەرپرسی حزبی و سەربازی ئامادەی بوون بە شێوەیەكی فەرمی خرایە خزمەتی سەربازییەوە. كەشیتی فڕۆكە هەڵگری فوجیان، كە دیزاین و دروستكردنی بەتەواوی دەستی ناوخۆیی چینە، وێستگەیەكی سەرەكی لە پلانی سەرۆكی وڵاتەكە بۆ سوپا و بەهێزكردنی توانا دەریاییەكانی پێكدەهێنێت، ئەوەیش لە چوارچێوەی پەرەسەندنی ئاڵۆزییەكان لەگەڵ تایوان و ناكۆییەكان لەسەر باڵادەستی بەسەر دەریای باشووری چیندا. ئاژانسەكە ڕوونی كردووەتەوە، كە شی جین پینگ سەر كەشتیی فوجیان كەوتووە و زانیاری لەبارەی سیستمی نوێ كەشتییەكەوە پێدراوە، وەك سیستمی مەنجەنیقی كارۆموگناتیزی، كە بەكاردەهێنرێت بۆ ئاڕاستەكردنی فڕۆكەكان، ئەوەیش بەرزترن تەكنەلۆژیایە لەو بوارەدا و لە فڕۆكەهەڵگری جیرالد فۆردی ئەمركیادا نەبێت نییە. فوجیان یەكەمین كەشتیهەڵگری جۆری كاتوبارە و ڕێگە دەدات بە فڕینی فڕۆكەكان بە تەقەمەنی و سووتەمەنی تەواوەتییەوە، كە توانایەكی بەهێزیان پێدەبەخشێت لە ئۆپراسیۆنی سەربازی گەورەدا.
