خوێندراوەتەوە: (1.0K)

بڕیارە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان لەسەر پڕۆژەبڕیاری ڕوسیا و چین بۆ دواخستنی سەپاندنەوەی سزاكانی سەر ئێران، كۆببێتەوە. بڕیارە ئەمڕۆ سزا ئابوورییەكان لەلایەن وڵاتانی رۆژاواوە بەسەر ئێراندا بسەپێندرێتەوە، بەڵام ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان پێشوەختە لەسەر پڕۆژەبڕیارێك كە لەلایەن ڕوسیا و چینەوە پێشنیاز كــراوە بۆ دواخستنی سەپاندنەوەی سزاكان كۆ دەبێتەوە. وەك ئەوەی لە پێنشیازەكانی چین و ڕووسیا گەڵاڵەكراوە، بۆ ماوەی شەش مانگ سەپاندنەوەی سزاكان بەسەر ئێراندا دوادەخرێت، بە ئامانجی پێدانەوەی دەرفەتێكی دیكە بۆ گەیشتن بە ڕێكەوتنی ئەتۆمی، بەڵام دیپلۆماتكارانی ئەورووپی بە دووری دەزانن دەنگی لەسەر بدرێت. بڕیارە ئەمڕۆ هەینی كاتژمێر هەشتی ئێوارە سزای وڵاتانی رۆژاوا لەسەر ئێران بسەپێنرێنەوە، بەو مەرجەی لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییەوە ڕێگری لێ نەكرێت. دەرچوونی بڕیار لە ئەنجومەنی ئاسایش كە لە 15 ئەندام پێكدێت، پێویستی بە پشتگیریكردنی لانیكەم نۆ دەنگ هەیە، بەو مەرجەی لەلایەن ئەمریكا، بەریتانیا و فەڕەنسا ڤیتۆ بەكار نەهێنرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 126 Today: 323 📊 Click Here