نوسینەگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی
لەبارەی دەستدرێژی کردنە سەر گۆڕستانی مەسیحییەکان لە کۆیە بڵاوکردەوە.
نوسینەگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕاگەیەنراوێکدا
دەڵێت،” بە توندترین شێوە سەرکۆنەی ئەو کارە نابەجێ و تێکدەرانە دەکەین کە لە
قەزای کۆیە دژی چەند گۆڕێکی خوشک و برا کریستیانەکان کراوە، ئەم کردەوەیە، بە
هەموو شێوەیەک شەرمەزار دەکەین و داواش لە دامودەزگاکانی حکومەت دەکەین کە
دەستبەجێ لێکۆڵینەوەی پێویست بکەن بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و سزادانیان “.
ئەوەشخراوەتەڕوو،” گۆڕستانەکە لە سەر
فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نۆژەن دەکرێتەوە “.
نوسینگەی سەرۆکی حکومەت باسی لەوەشکرد،” کریستیانەکان پێکهاتەیەکی ڕەسەنی کوردستانن و هەرێمی کوردستان وەک
هەمیشە، مەڵبەند و نمونەیەکی گەشی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و تەبایی نێوان گشت
پێکهاتەکان بوە و ڕێگەش بە هیچ کەسێک نادەین ئەو دۆخە تێک بدات “.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
