خوێندراوەتەوە: (521)

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ هۆشداری توندی دەداتە دەسەڵاتدارانی سوریا‌و دەڵێت،” ئەنجامدانی زنجیرەیەک تاوانی تائیفی و پاکتاوی ڕەگەزی دژی پێکهاتە جیاوازەکانی سوریا‌و بەتایبەت كورد ڕەگەزپەرستییە”.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ لەڕاگەیەندراوێكدا ڕايگەیاند، ئەو هێزانە مێژویەکی ڕەشیان هەیە لەبەئامانجگرتنی پێکهاتەکان، کە سەرەتا بەتاوانی تائیفی ئاشکرا دژی عەلەوییەکان لەناوچە کەناراوییەکان دەستی پێ‌کرد، دواتر هەمان سیناریۆیان بەرامبەر دانیشتوانی دروز لەسەحنایا و سوەیدا دوبارە کردەوە، و ئەمڕۆش بە هەمان نەفەسی ڕەگەزپەرستانە کورد دەکەنە ئامانج و پەلاماریان دەدەن.

لەڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتوە، سوریا بەهەموو پێکهاتەکانیەوە بەبەهێزی دەمێنێتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، وەزارەتی بەرگریی
سوریا لهپهیامێكدا ڕایگه‌یاندوه، تا كاتژمێر 3ى پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ
مۆڵه‌ت به‌خه‌ڵكى مه‌ده‌نى گه‌ڕه‌كه‌كانى ئهشرهفیهو شێخ مه‌قسودو به‌نى
زه‌ید ده‌درێت بۆ چۆڵكردنى شوێنى نیشته‌جێبونیان، ده‌شڵێت، “له‌دواى ئه‌و
واده‌یه‌وه ڕێگه‌ى هاتوچۆ به‌كه‌س نادرێت‌و هێرشى فراوان بۆ سه‌ر ئه‌و
گه‌ڕه‌كانه ده‌ستپێده‌كات”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 156 Today: 470 📊 Click Here