خوێندراوەتەوە: (1.0K)

دامەزراوەیەكی ئابووریی عێراقی ئاشكرای دەكات كە پارەی مووچەی سێ سەرۆكایەتییەكە زۆر زۆرە و بەردەوامبوونی ئەو دۆخە وەك بەهەدەردانی پارەی گشتی وایە. ڕوانگەی ئیكۆ عێراق بڵاوی كردەوە: مووچەی سەرۆكایەتییەكانی عێراق كۆمار و ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی وەزیران زۆر زۆرە و دەكاتە لەسەدا 11 و پۆینت پێنجی كۆی مووچەخۆرانی وڵات و ئەو مووچەیە زۆر بەرزە و بە هاووڵاتی ئاسایی بەراورد ناكرێت. ڕوانگەی ئیكۆ عێراق باسی لەوەش كردووە “كۆی مووچەی مووچەخۆرانی دەوڵەت لە ساڵی ڕابردوو نزیكەی 56 ترلیۆن دینار بووە و مووچەی هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراقیش گەیشتووەتە شەش ترلیۆن و 460 ملیار دینار”. ئەو دامەزراوە ئابوورییە دەڵێت: خەرچی و مووچەی سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق زۆر بەرزە و لەسەر حسابی خزمەتگوزاری گشتی دێت كە هاوڵاتیان زۆر پێویستیان پێیەتی و ئەوە وەك بەهەدەردانی پارەی گشتی وایە، بەردەوامبوونی ئەو دۆخە نیشانەی پرسیاری گەورە لەبارەی دادپەروەریی دابەشكردنی سەرچاوە سروشتییەكان دروست دەكات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 101 Today: 2,562 📊 Click Here