خوێندراوەتەوە: (1.1K)

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایكرد، کێشەی نەبونی پارەی كاش لەعێراقدا نیە و دەڵێت،” سەرجەم لایەنە پەیوەندییدارەكان كێشەی کورتهێنان لەدابینکردنی موچەدا ڕەتدەنەكەوە”.

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەڕونكردنەوەیەكدا دەڵێت،” ئەو دەنگۆیانەی لەهەندێک میدیادا بڵاوبونەتەوە سەبارەت بەدواکەوتنی موچە بەهۆی نەبونی پارەی کاش، به‌دور لەڕاستیی زانراوه”.

لیژنەکە جەختی لەجێگیربونی دۆخی دارایی عێراق کردوەتەوەو ڕایگەیاندوە، هیچ کێشەیەک لەجێبەجێکردنی پابەندییەکانی حکومەتدا نییە، بەتایبەتی دابینکردنی موچەی خانەنشینان‌و چاودێریی کۆمەڵایەتی.

ئەمە دوای ئەوەدێت، ئەمڕۆ تەمویل نەكردنی پارەی موچەی مانگی حەوت بەسترايەوە بەنەبونی پارەی كاش لەعێراق، لەكاتێكدا موچەخۆرانی هەرێم چاوەڕوانی ناردنی موچەی مانگی تەمموزن لەلایەن بەغداوە.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 128 Today: 375 📊 Click Here