خوێندراوەتەوە: (1.6K)

نێری لە چەمچەماڵ دەڵێت: ئەو ڕووداوەی ئەمڕۆ ڕووی دا بەهۆی كێشەیەكی كۆنەوە بووە و پەیوەندیی بە هاوكارییەكانەوە نەبووە. بەپێی زانیارییەكانی نێری لە چەمچەماڵ، كێشەكە بەهۆی ناكۆكی كۆنی كۆمەڵایەتییەوە بووە و پەیوەندی بە پاڵەپەستۆی وەرگرتنی هاوكارییەكانەوە نەبووە. لە ڕووداوەكە تەقە كرا و بەهۆیەوە سێ كەس بریندار بوون كە دووانیا برینەكانیان سووكە و هەر لە چەمچەماڵ چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە، یەكێك لە بریندارەكانیش كە ئەندامی هێزی ئەمنییە برینەكەی قورسە و فیشەك بەر ملی كەوتووە و بۆ چارەسەر ڕەوانەی سلێمانی كراوە. بههۆی لافاوهكهی 9ی ئهم مانگهی قهزای چهمچهماڵ دوو هاوڵاتی گیانیان لهدهستدا و زیانێکی زۆری ماددیش بهر هاوڵاتیان كهوت، لەبەر سنووردارى تیمەکانیش تائێستا زۆریک لە کۆڵانەکان پاکنەکراونەتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 233 Today: 831 📊 Click Here