خوێندراوەتەوە: (1.2K)

ڕۆهڵات عەفرین، فەرماندە لە یەکینەکانی پاراستنی ژنان یەپەژە و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند، هێزەکانی سوریای دیموکرات بە هەموو پێکهاتە سەربازییەکانییەوە، “مۆدێلێکی پێشکەوتوو دەبێت بۆ سوپای داهاتوو لە سوریا کە توانای پاراستنی وڵاتەکەی هەبێت”.

ڕۆهڵات عەفرین لەڕێوڕەسمێکدا لەڕەقە، پابەندبوونی هێزەکانی یەپەژەو و هەسەدەی دووپاتکردەوە بۆ پاراستنی ناوچەکانی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا و گەلانی ناوچەکە، بە هەموو پێکهاتەکانیانەوە.

هەروەها عەفرین ئاماژەی بەوەدا کە “ئەزموونی هێزەکانیان نوێنەرایەتی مۆدێلێکی دیموکراسی دەکات کە سوپای نیشتمانی داهاتووی سوریا لەسەری بنیات بنرێت”.

ئەمڕۆ بە بۆنەی شەشەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی هەڤرین خەلەف سەرکردەی کورد لەڕۆژئاوا، فێستیڤاڵێک لە شاری ڕەقە بەڕێوەچوو، تێیدا چەندین چالاکی و وتار پێشکەش کران.
ئ.ه

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 109 Today: 2,245 📊 Click Here