خوێندراوەتەوە: (1.3K)

ڕۆژنامه‌ی “ئیندیپێندێنت” به توندی ڕه‌خنه‌ی له پلانی دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، بۆ كه‌رتی غه‌ززه گرتووه و به پیلانگێڕی داگیركاریی ناوی بردووه. ڕۆژنانه به‌ریتانیه‌كه ده‌ڵێت: پلانه‌كه‌ی تڕه‌مپ ئامانجی لێ سه‌ندنه‌وه‌ی خاك و مافه له فه‌له‌ستینییه‌كان و سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی بیانییه به‌سه‌ر خاكه‌كانیاندا، به‌و پێیه‌ی كه هه‌وڵی ئاوهدانهكردنهوهی نادات به‌ڵكو بیرۆكه‌ی كۆچپێكردنی به‌كۆمه‌ڵی كاتی یان هه‌میشه‌یی دانیشتوانی غه‌ززه بۆ وڵاتانی دراوسێ وه‌ك ئوردن و میسر پێشنیاز ده‌كات به بیانووی دابینكردنی “هه‌ل و مه‌رجی باشتر”، كه هه‌ندێك له چالاكوانان به هه‌وڵێك بۆ له‌ناوبردنی بوونی فه‌له‌ستینی ناویان بردووه. ڕێكخراوه مرۆییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی وه‌ك هیومن ڕایتس وۆچ و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌م پلانه‌یان ئیدانه كردووه و ڕایانگه‌یاندووه كه جێبه‌جێكردنی ئه‌م پلانه تاوانی جه‌نگه و ده‌كرێت به تاوان دژی مرۆڤایه‌تی دابنرێت، چونكه یاسای نێوده‌وڵه‌تی گواستنه‌وه‌ی زۆره‌ملێی دانیشتوان له خاكه داگیركراوه‌كان قه‌ده‌غه ده‌كات. لای خۆیانه‌وه فه‌له‌ستینییه‌كان به توندی هه‌ر گواستنه‌وه‌یه‌كی زۆره‌ملێ له‌سه‌ر خاكه‌كه‌یان ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و سه‌ره‌ڕای وێرانكردنی ناوچه‌كانیان مانه‌وه هه‌ڵده‌بژێرن .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 42 Today: 134 📊 Click Here