خوێندراوەتەوە: (6)

وەزارەتی ناوخۆی حكومه‌تى هەرێم لیژنەیەکی بۆ نوسینەوەی ڕێبەری کاری پۆلیس له‌هه‌رێمى کوردستان پێکهێناوەو به‌گوێره‌ى ئەو چاکسازییەی لەشێوازی کاری پۆلیسدا دەکرێت، میتۆدی بەسەنتەرکردنی هاوڵاتی لەخزمەتگوزارییەکان پەیڕەو دەکرێت.

له‌كۆبونه‌وه‌ی ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم‌و یەکێک لەو لیژنانە کە بۆ پێداچونەوە بەئەرکو پەیکەرو شێوازی مامەڵەو ڕاهێنانو پەرەپێدانی توانای جەستەیی‌و هزری پۆلیسی کوردستان ڕاسپێردراون، وه‌زیرى ناوخۆ وتویهتى، “حكومه‌تى هه‌رێم ئامانجى ئه‌وه‌یه، میتۆدی بەسەنتەرکردنی هاوڵاتی لەخزمەتگوزارییەکان پەیڕەوبكرێت”.

وه‌زیرى ناوخۆى باسی لەپێویستی پێداچونەوەی جدی كردوه بەکەرتی پۆلیس له‌هه‌رێمى كوردستان بەهەموو ئەرکو سێکتەرو بەرنامەکانیەوە، بەجۆرێک کە لەگەڵ پێداویستییەکانی سەردەمو تێڕوانین‌و چاوەڕوانیی هاوڵاتیاندا بگونجێت.

له‌و ڕوهشهوه وه‌زیرى ناوخۆ وتویهتى، “بۆ ئەم مەبەستە ئەکادیمیای سەرکردایەتی‌و بەڕێوەبردن لەدیوانی وەزارەتی ناوخۆ‌و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیس، هاوشان لەگەڵ لیژنەیەکی دیکەی باڵا کە بۆ ئەرکی ئامادەکردن‌و نوسینەوەی ڕێبەری کاری پۆلیسی لەکوردستان پێکهاتوە، بۆ ئەو ئەرکە ڕاسپێردراون”.

وەزیری ناوخۆ لیژنەکەی ڕاسپاردوه، بیرۆکەو وردەکاریی ئەو پڕۆژەیە لەگەڵ کارمەندو ئەفسەران لەسەر ئاستی کوردستان لەڕێگه‌ی ئەنجامدانی کۆبونەوەو وۆرک شۆپ بەشبکرێتو ڕاو سەرنجو بۆچونەکانیان بۆ دەوڵەمەندکردنی بەهەند وەربگیرێ‌و سودیش لەئەزمونی وڵاتانی پێشکەوتوو بەگونجاندنی لەگەڵ سروشت‌و ژینگەی کۆمەڵگەی کوردستان‌و پاڵپشتیی ئاژانس‌و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان وەربگیرێ.

وه‌كو وه‌زاره‌تى ناوخۆ ئاماژه‌ى پێكردوه، پێداچونەوە بەپەیکەری گشتیی پۆلیس، ئەرکەکان، بنکەکانی پۆلیس وەکو یەکەی بنەڕەتیی کاری پۆلیس، سود وەرگرتن لەتەکنۆلۆژیای مۆدێرن بۆ ئاسانکردنی ئەرکەکان، پەروەردەکردنی سەرکردەو دابەشکردن‌و شۆڕکردنەوەی ئەرکەکان گفتوگۆى جدیان له‌باره‌وه كراوه.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 75 Today: 3,018 📊 Click Here