بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند،”لەمەودوا هەر ماتۆڕسوارێک بەبێ کڵاو و پێویستییەکانی سەلامەتی لەسەر شەقامەکان ببیندرێت، لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت و دەستبەسەر ماتۆڕسكیلەكەیدا دەگیرێت”.
بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر،لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەگوێرەی بەدواداچونەکان، بەشی زۆری ڕوداوەکانی هاتوچۆ بەهۆی ماتۆڕسوارەوەیە یان ماتۆڕ و ماتۆرسوار یەکێکن لە لایەنەکانی هەر ڕوداوێکی هاتوچۆ کە بەردەوام مردن یان برینداربونی سەختی لێدەکەوێتەوە”.
ئاماژەی بەوەشكرد، لێژنەیەکی هاوبەشی نێوان پۆلیسی هاتوچۆو پۆلیسی هەولێر ئاگاداری بازاڕەکانی کڕین و فرۆشتن و چاککردنەوەی ماتۆڕیان لەناو سەنتەری شاری هەولێر کردوەتەوە بۆ ئەوەی خۆیان دور بگرن لە دروستکردنی ماتۆڕ بە پارچە و مامەڵەکردن بە ماتۆڕی بێ سەرەتا و تۆمار نەکراو.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، داوا لە دایکان و باوکان دەکەن کە ڕێگری بکەن لە هەرزەکارانیان بۆ ئەوەی نەبنە قوربانی مانۆڕەکانی ماتۆڕسوار‌ی، هەروەها توشی سزای دارایی نەبن.
لەدرێژەی ڕاگەیەندراوەكەشدا، ئەوە ڕونكراوەتەوە، كەبڕیارەكە لەئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆوە دەرچوە و لەسەرجەم شارەكانی هەرێم جێبەجێدەكرێت.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
