دوای كێبڕكێی بانگەشە و لە پاش تەواوبوونی پڕۆسەی دەنگدانی گشتی لە عێراق، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كۆتایی بە چاوەڕوانییەكان هێنا و ئەنجامی سەرەتایی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی 2025ی ڕاگەیاند، كە ڕێژەی بەشداری گشتی لە سەرجەم جۆرەكانی دەنگداندا 55%ی تێپەڕاندووە، كۆی ژمارەی بەشداری لە دەنگدانیش گەیشتووەتە 12 ملیۆن دەنگدەر.
