خوێندراوەتەوە: (321)

ڕێژەی هەناردەی توركیا بۆ عێراق لە 17% كەمی كردووە و بەپێچەوانەوە هەناردەی كاڵاكانی عێراق بۆ توركیا زیادیکردووە. بەپێی داتاكانی بازرگانی دەركەوتووە گۆڕانكاریی لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان توركیا و عێراق لەماوەی دوو مانگی یەكەمی ئەمساڵ ڕوویداوە، ڕێژەی هەناردەی توركیا بۆ عێراق لە 17% كەمی كردووە و هەناردەی كاڵاكانی عێراق بۆ توركیا گەشەی كردووە. ڕێژەی هەناردەی توركیا بۆ عێراق لە مساڵدا گەیشتووەتە یەك ملیار و 400 ملیۆن دۆلار لەكاتێكدا هەمان ماوەی ساڵی 2025 ئەو هەناردەیە یەك ملیار و 740 ملیۆن دۆلار بووە. هەناردەی عێراق بۆ توركیا لەمساڵدا لە41% گەشەی كردووە و لە 67 ملیۆن دۆلارەوە بۆ 95 ملیۆن دۆلار بەرزبووەتەوە و كەرتی سووتەمەنی بۆ 37 ملیۆن دۆلار بەرزبووەتەوە و مەوادی خاوی كانزاكان 5 ملیۆن و 700 هەزار دۆلاری تۆماركردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 235 Today: 1,753 📊 Click Here