خوێندراوەتەوە: (1.3K)

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیو بومەلەرزەزانیی هەرێم هۆشداریدەدات لەناسەقامگیریی کەشوهەوای سبەینێ، ده‌شڵێت، “سبه‌ینێ هەینی ڕەشەباو تۆز‌و خۆڵێکی زۆر ڕوو لههەرێم ده‌كات”.

لهڕاگەیهنراوێكدا، کەشناسی هه‌رێم ئاشكرایكردوه، “سبەینێ لەکاتەکانی نیوەڕۆوە شەپۆلێکی خۆڵبارین تەواوی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە”.

ده‌شڵێت، “لەئەنجامی بەرزبونەوەی خێرایی با، مەودای بینین بۆ کەمتر لەپێنج کیلۆمەتر دادەبەزێت‌و لەهەندێک ناوچەشدا ڕەنگە بۆ کەمتر لەیەک کیلۆمەتر کەم بێتەوە”.

ئه‌وه‌شى وتوه، “پێشبینیدەکرێت خێرایی با لەکاتەکانی نیوەڕۆدا بگاتە سەروی 50 کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا، بەڵام، لەکاتەکانی شەودا کاریگەریی شەپۆلەکە کەمدەبێتەوەو کەشوهەوا سەقامگیردەبێتەوە”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 127 Today: 1,995 📊 Click Here