پهیام بەپێی ئامارەکانی بەشی کاروباری وزە، لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی، ساڵی رابردوو زیاتر لە 15 هەزار هاوبەشی نوێ تۆمارکراون و کارەبایان وەرگرتووە. بەپێی ئامارەکە کۆتایی ساڵی 2024 کۆی هاوبەشانی کارەبای سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی 540 هەزار و 385 هاوبەش بووە و لە کۆتایی ساڵی 2025 زیادی کردوە بۆ 555 هەزار و 520 هاوبەشی کارەبا، بەوەش 15 هەزار و 135 هاوبەشی نوێ تۆمارکراون و کارەبایان وەرگرتووە. بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی رایگەیاندووە، لەو ژمارەیە 10 هەزار و 684 یان هاوبەشی ماڵان بوون کە کارەبایان وەرگرتووە و تۆمارکراون.
