خوێندراوەتەوە: (1.2K)

بەڕێوەبەری هاتوچۆی ناوشاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، سیستمی کامێرای
تۆمارکردنی تیژڕەوی لەناو شاری سلێمانی دەگۆڕدرێت و ژمارەی کامێراکان زیاددەکرێت.

عەقید بەهمەن ئەحمەد، بەڕێوەبەری هاتوچۆی ناوشاری سلێمانی ئاماژەی
بەوەکرد، ئەو سیستمی کامێرای تۆمارکردنی سەرپێچییەی لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک
مەحمود دانراوە کۆنە و هی ساڵی 2013 یە.

ئەوەشیخستەڕوو، گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیایەک کراوە، ئەم سیستمە دەگۆڕێت
بۆ سیستمێکی نوێ و ژمارەی کامێراکانیش زیاددەکرێت.

بەڕێوەبەری هاتوچۆی ناوشاری سلێمانی دەشڵێت، ئەم پرۆژەیە لە
جێبەجێکردندایە.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 163 Today: 375 📊 Click Here