خوێندراوەتەوە: (6.8K)

_

کتێبێکی مێژوویی دەگمەن کە لە ساڵی 1722 لە لەندەن چاپکراوە، دۆزرایەوە، تیشک دەخاتە سەر ژیان و فەرمانڕەوایی تەیمورلەنگ (تیمور-بێک)، ئیمپراتۆری مەغۆل و تەتەرەکان. 

ئەم کتێبە کە ناونیشانەکەی “مێژووی تەیمور-بێک”ە و لەلایەن شەرەفەددین یەزدییەوە نووسراوە، بەرگی یەکەمە و بە گرنگترین سەرچاوە دادەنرێت بۆ لێکۆڵینەوە لە سەردەمی تەیمورلەنگ.

ئەم چاپە دەگمەنە لە 542 لاپەڕە پێکدێت، لەگەڵ دوو نەخشەی هاوپێچکراو. کتێبەکە نەخشەی کوردستانی تێدایە و بەرگەکەی لە چەرم دروستکراوە و بەهۆی کاتەوە زیانی پێگەیشتووە و  بەڵام ناوەڕۆکی دەقەکە بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر پارێزراوە و وەکو خۆی ماوەتەوە. 

ئەم دۆزینەوەیە بۆ توێژەران و مێژوونووسان زۆر گرنگە، چونکە ئەم کتێبە سەرچاوەیەکی سەرەکییە بۆ تێگەیشتن لە یەکێک لە گەورەترین فەرمانڕەواکانی مێژوو و ئەو گۆڕانکارییانەی لە سەردەمی ئەودا ڕوویانداوە و لە سەدەی 17دا چاپ کراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 49 Today: 307 📊 Click Here