خوێندراوەتەوە: (1.0K)

بڕیارە سبەینێ دووشەممە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ پێکهێنانی حکومەت کۆببنەوە.

هیوا گەیلانی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی، بەمیدیای نزیک لەحیزبەکەی ڕاگەیاندووە، سبەی دووشەممە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەسەر ئاستی باڵا کۆدەبنەوەو لە ڕۆژانی داهاتووشدا پارتی سەردانی لایەنە سیاسییەکانی دیکە دەکات.

هیوا گەیلانی دەشڵێت، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆئەوەی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێکبهێنرێت، چونکە لەڕابردووشدا نەرمیان نواندووە بەڵام یەکێتی نەهاتووەتەوە پێشەوە.

ڕونیشیکردەوە، پارتی دیموکراتی کوردستان مەبەستیەتی دوو پەیام بەلایەنەکان بگەیەنێت، یەکەم ڕێکخستنەوەی پەرتەوازەیی نێوماڵی کورد، دووەم، لەگەڵ لایەنە براوەکان یەک پاکێج و گوتاریان هەبێت لە حکوومەتی داهاتووی عێراق.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 44 Today: 71 📊 Click Here