کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بانگەوازێکی ئاڕاستەی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد بەرەچاوکردنی هاتنەپێشەوەی قۆناغی نوێ.
لەبانگەوازەکەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشاندا هاتووە، خەباتی نەتەوەی کورد بۆ ڕزگاری، مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە و کۆمەڵەش وەک ڕەوتێکی سیاسی و کۆمەڵایەتیی چەپ و پێشکەوتنخواز لە بزو تنەوەی ڕزگاری خوازانەی کوردستاندا ڕۆڵی گرنگ و مێژووی گێڕاوە و کاریگەریی بەرچاوی لە پێشخستن و مودیڕن و ئینسانی‌تر کردنی بزووتنەوەکەدا هەبووە. ئەمڕۆ کە تێکڕای ناوچەکە لەبەردەم گۆڕانکاریی بنەڕەتی و ئاڵوگۆڕی ژئوپۆلتیک دایە، پێویستە بزووتنەوەی کورد ئەمە وەکوو دەرفەتێک بۆ خۆی ببینێ و بۆ نزیکبوونەوە لە ئامانجەکانی سوودی لێوەرگرێ”.
لەبەشێکی دیکەی بانگەوازەکەدا هاتووە “کۆمەڵە وەک ڕەوتی چەپی بزووتنەوەی کوردستان کە پێداگرە لەسەر چارەسەری پرسی نەتەوەیی، عەداڵەتی کۆمەڵایەتی، یەکسانیی رەگەزی و ئازادییە سیاسی و مەدەنییەکان، پێویستە ڕۆڵی گرنگی مێژووی خۆی لەو گۆڕانکاریانەدا بە قازانجی بزاڤی ڕزگاریخوازانە و داپەروەرانەی کوردستاندا بگێڕێت”.
دەشڵێن “داوا لەسەرجەم کادر و پێشمەرگە دێرین و نوێیەکانی کۆمەڵە و هەموو لاوانی تێکۆشەر و ئازادیخوازی کوردستان دەکەین بۆ بەدی هاتنی ئاوات و ئامانجەکانتان وەرنە ڕیزی کۆمەڵەوە”.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
