خوێندراوەتەوە: (5.4K)

_

لە ئەمڕۆ چوارشەممە 27ـی 8ـی 2025، هەتا رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو، کۆنفرانسی هاوپەیمانی حیزبە سۆشیال دیموکراتەکانی وڵاتانی عەرەبی لە سلێمانی لە زانکۆی ئەمریکی بەڕێوەدەچێت.

لە کۆنفرانسەکەدا نزیکەی 70 بەرپرسی باڵا لەسەر ئاستی ناوچەکە و وڵاتانی عەرەبی بەشدار دەبن؛ لەوانە لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و پانێلی تایبەتیان دەبێت. هەروەها بافڵ تاڵەبانی یەکێک دەبێت لە بەشدارانی کۆنفرانسەکە. 

لە ماوەی چوار رۆژی کۆنفرانسەکەدا، نزیکەی 55 پانێلی جیاواز بەڕێوەدەچێت. لە کۆتا رۆژدا واتە رۆژی شەممە، سەرۆکی هاوپەیمانییەکە دیاریی دەکرێت و پێشبینی دەکرێت ئەو پۆستە ببەخشرێتە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان. 

پێشتر سەرۆکی هاوپەیمانیەتییەکە لەی حیزبێکی میسری بووە بەناوی حیزبی ‘اجتماعی میسری’.

کۆنفرانسەکە، لە لایەن یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و هاوپەیمانی پێشکەوتنخواز میوانداری دەکرێت، کۆمەڵێک میوان لەسەر ئاستی باڵا، زیاتر لە 30 حیزب و رێکخراو تێیدا بەشداری دەکەن و یەکەم ڕۆژی کۆنفرانسەکە تەرخاندەکرێت بە پرسی ژنان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 85 Today: 922 📊 Click Here