خوێندراوەتەوە: (1.4K)

ناکۆکییە ناوخۆییەکانی
بزوتنەوەی گۆڕان گەورەتر دەبن و باڵێکی
حزبەکە ئامادەکاری بۆ بەستنی کۆنفڕانس دەکات و باڵەکەی دیکەش ڕەتیدەکاتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی، بزوتنەوەی گۆڕان (باڵی
کوردسات) ئامادەکاریی دەکات لەڕۆژی شەممەی داهاتودا کۆنفڕانس ببەستن بەئامانجی گۆڕانکاری
و نوێبونەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستیکەوتون، چاوەڕان دەکرێت
باڵی کوردسات وەک حزبێکی نوێ خۆیان ڕابگەیەنن و ناوی حزبەکەش بگۆڕن، بۆ ئەوەی چیدیکە
بەناوی گۆڕانەوە کاری سیاسیی نەکەن.

لەبەرامبەردا بزوتنەوەی گۆڕانی (باڵی گردی زەرگەتە) لەڕاگەیەندراوێکدا
دەڵێت، “دەنگۆی ئەوە هەیە رۆژی شەممە، ٢٠ی ٩ی ٢٠٢٥ لە شاری سلێمانی پێشێلکارانی
دەستوری گۆڕان و بەرنامەی سیاسی و هەموو بنەماکانی یاسا و کاری رێکخراوەیی، کۆبونەوەیەک
بە ناونیشانی (خۆڕێکخستنەوە، کاری پێکەوەیی و ئاشتەوایی) لە شاری سلێمانی ئەنجام
بدەن”.

دەشڵێت،” ئەم پەیام و ئاگادارییە بۆ ئاشکراکردنی
راستیەکان ئاراستەی بەڕێزتان ئەکەین”:

١- ئەو کۆبونەوەیە
کە جارێک ئەڵێن پلینیۆمە (پلینیۆم لە دەستوری گۆڕان هەر بونی نیە)، یان کۆبونەوەی
فراوان یان کۆنفرانس هیچ پەیوەندییەکی بە مەکۆی سەرەکی گۆڕان لە گردی زەرگەتەوە نیە.
نە کاری پێکەوەییە و نە بۆ ئاشتەواییە!

٢- کاتێک پەیوەندی
لەگەڵ هەڵسوڕاوان دەکەن بە درۆ دەڵێن کە کۆبونەوەی هەردو لایە یان بۆ ئاشتەواییە.
ئەمەش دورە لە راستییەوە و ئەو بەڕێزانە هەرچی پرۆژەی ئاشتەوایی هەیە رەتیانکردۆتەوە.

٣- لە ١٣ی ٤ی
٢٠٢٥ هەموو سیفەتێکی قانونیان لەدەستداوە، ئەمەش بە نووسراوی فەرمی کۆمسیۆنی باڵای
سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، کە لە فەرمانگەی گشتی پارت و رێکخراوە سیاسیەکانەوە دەرچوە.

٤- مەرامی پشت ئەم
جۆرە کۆبونەوانە بۆ فریودانی گۆڕانخوازانە چونکە بە بڕیاری ئەنجومەنی کۆمسیاران
(٦) مانگ دەرفەت دراوە بە گۆڕان، تاکو کێشەکانی چارەسەر بکات. ئەم کارانە بۆ تێکدانی
دۆخەکەیە.

٥- ئاگاداری سەرجەم
(هەڵسوڕاوان، مەکۆکان و ئەندامانی دەستەی گشتی) ئەکەین کە خۆیان بە دوور بگرن لە بەشداری
لەو کۆبونەوەیە، چونکە هیچ پەیوەندی بە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان لە گردی زەرگەتەوە
نیە.

٦- دوپاتی دەکەینەوە کە پابەندین بە پەیام و بەرنامەو دەستووری
ناوخۆیی بزوتنەوەی گۆڕان و رەوانشاد نەوشیروان مستەفاوە، هاوتەریب بە کردەوەش سەلماندومانە
پابەند بووین بە سەرجەم بڕیارو راسپاردە قانونییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانەوە،
کە لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکاندا پەیڕەو کراوە.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 141 Today: 1,123 📊 Click Here