خوێندراوەتەوە: (1.6K)

کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانىە هەرێمى کوردستانى بڵاوکردە و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ تا ئێوارە ئەگەرى بارانی پچڕ پچڕی بەردەوام هەیە، سبەینێش ئەگەرى نمە باران لە ئارادایە، پلەکانى گەرماش بەم شێوەیەى لاى خوارەوە دەبێت:- کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو ئەمڕۆ شەممە 13/12/2025 کەش / ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی پچڕ پچڕی بەردەوام تاکوو ئێوارە هەروەها، بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاویە سنووریەکان هەیە. خێراى با / لەسەرخۆ دەبێت (05-10) کم/ک ئاراستەی با / باکووری خۆرهەڵات دەبێت. پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە. مەوداى بینین / لەنێوان ( 8 – 10) کم دەبێت سبەى یەک شەممە 14/12/2025 کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت پاشان بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت، ئەگەری بارینی نمە باران هەیە بە تایبەتی لە هەندێ ناوچە لە رۆژهەڵاتی هەرێم . خێراى با / لەسەرخۆ ( 05-10) کم/ک ئاراستەی با / باکووری خۆرهەڵات دەبێت. پلەکانی گەرما / کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە. مەوداى بینین / ( 8 – 10) کم دەبێت. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی هەولێر : 13 پلەی سیلیزی سلێمانی : 12 پلەی سیلیزی دهۆک : 13 پلەی سیلیزی زاخۆ : 13 پلەی سیلیزی کەرکوک : 15 پلەی سیلیزی هەڵەبجە : 15 پلەی سیلیزی گەرمیان : 17 پلەی سیلیزی 13 – 12 -2025

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 224 Today: 569 📊 Click Here