خوێندراوەتەوە: (1.4K)

کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ و سبەى ئەگەری تاوە باران و بروسکە هەیە، پلەکانی گەرماش نزیکەى سێ پلە نزم تر دەبێت، بەم شێوەیەى لاى خوارەوە:- کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو ئەمڕۆ دووشەممە 30-3-2026 کەش / ئاسمانی هەرێم لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکاندا لەگەڵ دابارینی نمە باران لەزۆربەی ناوچەکان وە هەروەها کەمێک بەفر بارین لەناوچە شاخاوییە سنووریەکاندا, لەکاتەکانی نیوەرۆ تاکو ئێوارە ئەگەری تاوە باران و بروسکە هەیە لەناوچە جیاجیاکاندا وەک ( سنووری پارێزگای دهۆک وە پارێزگای هەولێر و سنوری ئیدارەی گەرمیان) وە پێشبینی دەکرێت تاکو کاتەکانی ئێوارە بەشێوەی پچرپچر بەردەوامی ببێت لەگەل ئەگەری تەرزە لەم سنوورانە. بۆ کاتەکانی درەنگانی شەو کاریگەری دابارین بەلاوازی دەمینێتەوە لەناوچە جیاجیاکان. خێراى با / لەسەر خۆ – مام ناوەند ( 10 – 20) کم/ک. لەکاتەکانی بەیانی تاکو ئیوارە کەمێک بە چالاکی دەمینێتەوە کە هەندی کات دەگاتە 30 کم/ک ئاراستەی با / لەنێوان باشووری خۆرئاوا بۆ باکووری خۆرهەڵات دەگۆڕێت. پلەکانی گەرما / کەمێک نزم دەبێتەوە بە ( 1- 3 ) بەراوورد بە تۆمارکراوی دوێنێ. مەوداى بینین / لەنێوان ( 7 – 9) کم دەبێت. لەکات و شوێنی دابارین ( 5 – 7) کم دەبێت بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ: هەولێر 16 پلەی سیلیزی پیرمام 12 پلەی سیلیزی سۆران 12 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران 4 پلەی سیلیزی سلێمانی 13 پلەی سیلیزی چەمچەماڵ 14پلەی سیلیزی دهۆک 12 پلەی سیلیزی زاخۆ 12 پلەی سیلیزی هەڵەبجە : 12 پلەی سیلیزی گەرمیان : 18 پلەی سیلیزی سبەی سێ شەممە 31 – 3- 2026 کەش/ ئاسمان لەنیوان هەور و نیمچە هەور دەبێت , لەگەڵ دابارینی نمە باران لەناوچە جیاجیاکاندا , لەکاتەکانی دوای نیوەرۆ ئەگەری تاوە باران و بروسکە لەناوچەکانی سنووری پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و کەرکوک وە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دەکرێت, شایانی باسە لەم جۆرە کەشە ئەگەری تەرزە بارین دەکرێت . پاشان بۆ کاتەکانی ئێوارە کەش بەگشتی سەقامگیر دەبێتەوە ئاسمان بەرەو ساماڵ دەگۆڕێت. خێراى با / لەسەر خۆ – مام ناوەند ( 15 – 25) کم/ک. بۆ کاتەکانی ئێوارە لاواز دەبێت. ئاراستەی با / باکووری خۆرهەلات بۆ باکووری خۆرئاوادەگۆڕێت. پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە. مەوداى بینین / لە نێوان ( 7- 9) کم دەبێت.لەکات و شوێنی دابارین ( 4 – 6) کم دەبێت. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی هەولێر 13 پلەی سیلیزی پیرمام 16 پلەی سیلیزی سۆران 13 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران 2 پلەی سیلیزی سلێمانی 12 پلەی سیلیزی چەمچەماڵ 14 پلەی سیلیزی دهۆک 13 پلەی سیلیزی زاخۆ 14 پلەی سیلیزی هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی گەرمیان : 17 پلەی سیلیزی 30 – 3- 2026

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 68 Today: 2,124 📊 Click Here