خوێندراوەتەوە: (1.4K)

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم پێشبینییەکانی ڕەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە.

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو:

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25- 09- 2025 کەش / ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت , لەناوچەشاخاوییەکان نیمچەهەور دەبێت . خێرایى با/ لەسەرخۆ- مامناوەند (10- 15) کم/ک ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت. پلەکانی گەرما /کەمێک بەرزتر دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە مەوداى بینین / 8 – 10 کم دەبێت.

سبەی هەینى 26- 09- 2025 کەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەناوچە شاخاوییەکان نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ ئەگەرى بارانێکى کەم لە ناوچە شاخاوییەکانى باکوورى رۆژهەلات. خێراى با / لەسەرخۆ –مامناوەند ( 10 – 20 ) کم/ک. ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت. پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە. مەوداى بینین / 8 – 10 کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی هەولێر : 34 پلەی سیلیزی سلێمانی : 32 پلەی سیلیزی دهۆک : 32 پلەی سیلیزی زاخۆ :33 پلەی سیلیزی ئامێدی : 30 پلەی سیلیزی ئاکرێ : 33 پلەی سیلیزی کەرکوک : 36 پلەی سیلیزی هەڵەبجە : 31 پلەی سیلیزی سۆران : 32 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی گەرمیان : 36 پلەی سیلیزی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 43 Today: 58 📊 Click Here