خوێندراوەتەوە: (1.6K)

کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ لە ناوچەکانی باکووری هەرێم نمە باران دەبێت و لە درەنگانی شەودا باران لە زۆربەى ناوچەکان دەبارێت، سبەینێش ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت و نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکاندا دەبێت، بەمشێوەیەى لاى خوارەوە:- کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو ئەمڕۆ دوو شەممە 02- 02- 2026 کەش / ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا، لە سنوری پارێزگای دهۆک و ناوچەکانی باکووری هەرێم نمە باران دەبێت هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکانی باکوور بەفر بارینێکی کەم دەبێت. پاشان لە درەنگانی شەودا کاریگەری دابارین زیاد دەکات لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم نمە باران و بارانی مامناوەند دەبارێت. خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت ( 10– 20 ) کم/ک. ئاراستەی با / باکووری خۆرهەڵات دەبێت مەوداى بینین / (8 – 9 ) دەبێت. پلەکانی گەرما / بەرزترین کەمێک نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی . بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ : هەولێر : 12 پلەی سیلیزی پیرمام : 9 پلەی سیلیزی سۆران : 6 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران : 2 پلەی سیلیزی سلێمانی : 12 پلەی سیلیزی چەمچەماڵ : 13 پلەی سیلیزی هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی دهۆک : 11 پلەی سیلیزی زاخۆ : 11 پلەی سیلیزی ئاکرێ : 10 پلەی سیلیزی سبەی سێ شەممە 03- 02- 2026 کەش/ ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکاندا دەبێت لەگەڵ بوونی هەورە تریشقە وە رێژەی دابارینەکە زیاتر لەسەر ناوچەکانی سنوری پارێزگای دهۆک و پارێزگای سلێمانی دەبێت , وە لەناوچە شاخاوییە سنورییەکانی باکوور بەفرێکی کەم دەبارێت وە کاریگەری ئەم شەپۆڵە تاکو درەنگانی شەو بەردەوام دەبێت . خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت ( 10– 20 ) کم/ک. ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت مەوداى بینین / (8 – 9 ) دەبێت. پلەکانی گەرما/ نزم دەبێتەوە ,بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی: هەولێر : 11 پلەی سیلیزی پیرمام : 9 پلەی سیلیزی سۆران : 5 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران : 1 پلەی سیلیزی سلێمانی : 10 پلەی سیلیزی چەمچەماڵ: 11 پلەی سیلیزی هەڵەبجە : 11 پلەی سیلیزی دهۆک : 10 پلەی سیلیزی زاخۆ: 10 پلەی سیلیزی ئاکرێ: 10 پلەی سیلیزی 02 -02 -2026

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 142 Today: 2,399 📊 Click Here