
_
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم دەڵێت، پلەکانی گەرما چەند پلەیەک دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت بە گشتى. لە کاتەکانی ئێوارە ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک هەیە.
ئاشکراشی کرد، پلەی گەرمی 2-3 پلە دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی سێشەممە کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە کاتەکانی بەیانی تا نیوەڕۆ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک هەیە.
