کەشناسی هەرێم دەڵێت، کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرای با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت، پلەکانی گەرماش بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی.
ئەمڕۆ سێشەممە ٨ـی تەمموزی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێن
ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و خێرای با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
پلەکانی گەرما لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم بەم شێوەیە:
هەولێر : ٤٠ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٣٩ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٣٩ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ٤٣ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٤٠ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٤٠ پلەی سیلیزی
سۆران : ٣٧ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ٢٧ پلەی سیلیزی
گەرمیان :٤٤ پلەی سیلیزی
