خوێندراوەتەوە: (5.0K)

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دەڵێت، دەیانەوێت خەڵکی هەرێم هانبدەن کە دواکەوتنی مووچە خەتای حکومەتی ماوەبەسەرچووە؛ دەشڵێت، خەڵک بۆ مووچە خەباتی نەکردووە

ئەمڕۆ هەینی ٨ـی ئابی ٢٠٢٥، کەمال کەرکوکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی لەبارەی دواکەوتنی مووچەوە وتی، “ئێمە بووین بە پێشمەرگە، ئەنفال و کیمیاباران کراین، لەبەر ئەوە نەبوو کە مووچەیان نەدەدا پێمان”.

وتیشی، ئەوە دەستێکە دەیانەوێت خەڵکی لە حکومەتی ماوەبەسەرچوو هانبدەن و بەشێوەیەک پیشانی بدەن کە خەتای هەرێمە.

جەختیشی کردەوە، پێویستە مافی گەلی کوردستان جێبەجێ بکرێت وەک ئەوەی لە دەستووردا هاتووە.

لێدوانی ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی پارتی لە کاتێکدایە، بەگوێرەی چەند چاوگێکی ناو ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بابەتی ناردنی مووچە لەسەر بڕیارەکانی حکومەتی ماوەبەسەرچوو وەستاوە، تا ئەوان زووتر نەوت و داهاتی ناوخۆ رادەستبکەن مووچەی مانگەکانی شەش و حەوت زووتر دەنێردرێت، 

ئەمانەش هەمووی لەکاتێکدان کە بەغدا رازیبوو بەوەی کە کە ٨٠ هەزار بەرمیلیش بێت گەر هەرێم بینێرێت وەریدەگرن، هەرچەندە زۆربەی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم کەوتوونەتەوە کار و نەوت بەرهەمدەهێن.

👤
Live: 88 Today: 234 📊 Click Here